دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێ لە نیزیک سنوورەکانی سوریا و ئێراق
فەرماندەیی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزی هاوپەیمانی سوپای سوریا باسی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان، فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزی هاوپەیمانیی سوپای سوریا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێ ڕۆژی شەممە بەمەبەستی ئازاد کردنی ناوچەکانی (شارە وەعر) ، (وادی رەتیمە) و (عەزلانییە) لە نیزیکی سنوورەکانی سوریا و ئێراق دەست پێکراوە و هەتا گەیشتن بە ناوچەی سنووریی بووکەمال و پاکتاو کردنی لە داعش، درێژەی دەبێت .
ژووری زانیاری گەیاندنی هەواڵی شەڕی سوریاش ڕایگەیاند : سوپای ئەم وڵاتە و هێزەکانی هاوپەیمانی توانیان کۆنترۆڵی تەپۆڵکەکانی نوبە و گوندەکانی خەلایا، موشرفە و خالد هلال لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حەما لەڕۆژاوای سوریا بە دەستەوە بگرن .
یەکەی سوپای سوریا هەروەها توانیان زاڵ بن بەسەر گوندی حەویجە مەریعیە لە بەشی دەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیروزوور کە ئەمە دەستهاتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دەورووبەری گوندی جفرە و فڕگەی سەربازیی دەیروزوور دێتە ئەژمار .
ئەمەولەلایەکی دیکەوە،هێزی سوری ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ لەناو بردنی شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی داعش لە دەورووبەری دەیروزوور دەست پێکردوە کە بە هۆیەوە هێڵی بەرگریی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناو چووە و ژومارێک لەوان کوژراون و یان بریندار بوونە .
شاری دەیروزوور پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 دوای سێ ساڵ گەمارۆدران لەلایەن داعش لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا و پشتیوانیی ئاسمانیی ڕووسیا ئازاد کرا.