دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێ لە نیزیک سنوورەکانی سوریا و ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i308657-دەستپێکرانی_ئۆپراسیۆنی_وەلفەجری_سێ_لە_نیزیک_سنوورەکانی_سوریا_و_ئێراق
فەرماندەیی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزی هاوپەیمانی سوپای سوریا باسی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2017 05:51 Asia/Tehran
  • دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێ  لە نیزیک سنوورەکانی سوریا و ئێراق

فەرماندەیی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزی هاوپەیمانی سوپای سوریا باسی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان، فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزی هاوپەیمانیی سوپای سوریا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێ  ڕۆژی شەممە بەمەبەستی ئازاد کردنی  ناوچەکانی (شارە وەعر) ، (وادی رەتیمە) و (عەزلانییە) لە نیزیکی سنوورەکانی سوریا و ئێراق دەست پێکراوە و هەتا گەیشتن بە  ناوچەی سنووریی بووکەمال و پاکتاو کردنی لە داعش،  درێژەی دەبێت  .

ژووری زانیاری گەیاندنی هەواڵی شەڕی سوریاش  ڕایگەیاند  : سوپای ئەم وڵاتە  و هێزەکانی هاوپەیمانی توانیان  کۆنترۆڵی تەپۆڵکەکانی  نوبە و گوندەکانی خەلایا، موشرفە و خالد هلال  لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حەما لەڕۆژاوای  سوریا بە دەستەوە بگرن  .

یەکەی سوپای سوریا هەروەها توانیان زاڵ بن بەسەر گوندی حەویجە  مەریعیە لە بەشی دەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی  دەیروزوور کە ئەمە دەستهاتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی  دەورووبەری گوندی جفرە و فڕگەی  سەربازیی دەیروزوور دێتە ئەژمار .

ئەمەولەلایەکی دیکەوە،هێزی سوری ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ لەناو بردنی شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی داعش لە دەورووبەری دەیروزوور دەست پێکردوە  کە بە هۆیەوە هێڵی  بەرگریی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناو چووە و ژومارێک لەوان کوژراون و یان بریندار بوونە  .

شاری دەیروزوور  پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017  دوای سێ ساڵ گەمارۆدران لەلایەن  داعش لە ڕەوتی  ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا  و پشتیوانیی ئاسمانیی ڕووسیا  ئازاد کرا.