سەرکەوتنی سپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی حومس
یەکەکانی سوپای سووریا دوو گوند لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومسیان لە چنگی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش ڕزگار کرد .
سەرچاوەیەکی سەربازی سووری بە هەواڵدەریی ئیسپوتنیکی وت : یەکەکانی ئەرتەشی سووریا لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان لە ناوچەکانی دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومس توانیان دوو گوندی دیکە لە چنگ تێڕۆڕیستانی داعشی ڕزگار بکەن . ئەو سەرچاوە سەربازیە سوورییە جەختی کرد : یەکەکانی ئەرتەشی سووریا ڕۆژی پێنجشەمە کونتڕۆڵی دوو گوندی ئەلشیحە و ڕەسم ئەلعقیداتیان لە دوازدە کیلومەتری باکووری گوندی ئەلشنداخیە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومسیان گرتە دەس . هێزەکانی سووری هەفتەی ڕابردوو گوندی ئەلشنداخیە یان لە چنگی تاقمی تێڕوڕیستی داعش ڕزگار کرد . ئەو سەرچاوە یەربازیە سووریاییە وتی : یەکەکانی تایبەت و ئەندازیاری ئەرتەشی سورویا خەریکی پوچەڵکردنەوەی بومب و مینەکانن لە دوو گوندی ڕزگار کراوی ئەلشنیخە و ڕەسم ئەلعقداتن . هەروەها ناوەندی هەواڵدەری سەر بە تاقمی تێڕۆڕیستی داعش دوانیوەڕۆی پێنجشەمە شریتەیەکی دەنگیی بڵاو کردەوە کە لەو دا ئەبووبەکر ئەلبەغدادی سەرکردەی داعش سەبارەت بە ڕووداوەکانی سورویا و ئێراق قسە دەکەن و بە داعشیەکان سەبارەت بە هەڵاتن لە مەیدانی شەڕ وشداری ئەدەن . پێشتریش دامەزراوەی ناسراو بە چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا لە لەندەن کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادیان پشت ڕاست کرد بووەوە بەڵام زۆرێک لە بەرپرسانی ئەمریکایی و ئێراقی ئەو هەواڵگەلە هیچکات پشت ڕاست نەکردەوە .