ڕاگەیێندرانی هەڵوێستی کوردەکانی سووریا لەبارەی داهاتووی ڕەققە
هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند؛ ڕەققە، بەشێکە لەخاکی سووریا.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، لە بەیاننامەی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریادا هاتووە، دانیشتووانی پارێزگای ڕەققە، داهاتووی ئەو پارێزگایە لەچوارچێوەی سووریایەکی دیموکراتیک و فدراڵ دیاری دەکەن.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، داهاتووی ڕەققە دوای ئەوەی لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگارکراوە، هاوپێوەندە بە گەڵاڵەی کوردەکان بۆ هێنانەدی ناوچە خودموختارەکان لەباکووری سووریا.
پێشتر و هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی پرۆسەی چوونەدەری تیرۆریستانی داعش لە ڕەققە(باکووری سووریا) بەرەو گەردووپەڕی دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، یاریدەری ئەنجومەنی پارێزگاریی ڕەققە جەختی کرد: دەمشق ڕێگە نادات ئەو پارێزگایە داگیر بکرێ.
محەممەد حیجازی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاریی ڕەققە جەختی کرد: دەمشق بۆ گەڕاندنەوەی ڕەققە بۆ دانیشتووانە ڕاستەقینەکەی بەرەنگاری هەرچەشنە کردەیەکی داگیرکەران و جودایی خوازانە دەبێتەوە.
عومەر ئوسی یەک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی سووریاش جەختی کردووە: یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) پەیڕەویی لە ئەمریکا نەکەن و لەگەڵ سوپای سووریا بۆ زاڵبوون بەسەر کێڵگە نەوتییەکان نەکەونە ململانێ، چونکە پێگەو شوێنی ڕاستەقینەی کوردەکانی سووریا لە میحوەری موقاوەمە، مانای دەبێ.
ئەو پەرلەمانتارە کوردەی سووریا هەروەها وتی: کوردانی سووریا سەرکەوتنی شیاویان لەبەرەنگاربوونەوەی داعش بەدەست هێناو نابێ پەیڕەوی لە ئەمریکا بکەن.
ڕەققە، یەکەم شاری گەورەی سووریا بوو کە لەساڵی٢٠١٤دا کەوتە دەست داگیرکەرانی ڕەشەکوژی داعش و بوو بە پێگەیەک بۆ سەرکردایەتی هەوڵی تیرۆریستی و جم و جۆڵەکانی داعش لە دەرەوەی ئەو شارە.