رەققە هەر وا گیرۆدەی مینە بەجێماوەکانی تاقمی ترۆریستی داعشە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313195-رەققە_هەر_وا_گیرۆدەی_مینە_بەجێماوەکانی_تاقمی_ترۆریستی_داعشە
ئەندامی پایەبەرزی پارتی یەکێتی دێمۆکراتکی کوردی سوریا باسی لە قووربانیی بوونی ١٤ کەسی سڤیل دوا بە دوای قەتینەوەی مینە بە جێماوەکانیی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە شاری ڕەققە لە باکووری سوریا دا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 09:19 Asia/Tehran
  • رەققە هەر وا گیرۆدەی مینە بەجێماوەکانی تاقمی ترۆریستی داعشە

ئەندامی پایەبەرزی پارتی یەکێتی دێمۆکراتکی کوردی سوریا باسی لە قووربانیی بوونی ١٤ کەسی سڤیل دوا بە دوای قەتینەوەی مینە بە جێماوەکانیی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە شاری ڕەققە لە باکووری سوریا دا کرد .

 رەققە، یەکەم شاری گەورەی سوریا بوو کەلە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە الیەن تاقمی ڕەشەکوژی داعشەوە داگیر کرا و بوو بەناوەندێک بۆ فەرماندەریی ئۆپەراسیۆنی ترۆریستی و جم وجوولەکانی داعش لە دەرەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛"مۆستەفا بالی"  ئەندامی پایەبەرزی هێزەکانی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا بە ئاماژە دان بە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنیی پووچکردنەوەی مینەکان لە شاری ڕەققە لە ڕۆژی سێشەممەوە وتی: پینج کەس لەوان سێی کەس لەو هێزانە  و دوو ئەندازیاری مین کوژراون.

 کاربەدەستی کوردی سوری بە بێ باسکردنی ژمارەی ئەو مینانە کە تەقیونەەتوە ، وتیشی : بە کوژرانیی ئەو پینج کەسە، ژمارەی ئەو کەسانە کە بەهۆی تەقینەوەی مین توشی کارەسات هاتوون گەییشتۆەتە ١٤ کەس. لە حالێکدا ئامارە فەرمییەکانی ساڵی ٢٠١٢ ، دانیشتووانی شاری ڕەققەیان زیاتر لە یەک ملوێن و ٥٠ هەزار کەس ڕاگەیاندبوو، ئامارەکانی دانیشتووانی خۆجێی  باس لە وەدەکات، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس لە سوریاییەکان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا بە ئێستا ئەو شارەیان جێهێشتووە . هێزەکانی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا کە پێکهاتووە لە هێزەکانی کورد و عەرەب، لە ژوئەنی ٢٠١٧ەوە، ئۆپەراسیۆنیی پاکتاوکردنیی "رەققە" لە بوونی داعشیان دەستپیکردووە و سەرئەنجام ١٧ ئۆکتۆبر باسیان لە ئازادی ئەو شارە کرد .