ڕاکردنیی ئەندامانی داعش لە عێراق بەرەو خاکی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313486-ڕاکردنیی_ئەندامانی_داعش_لە_عێراق_بەرەو_خاکی_سوریا
ژمارێکی زۆری ترۆریستانی داعش هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان لە ستانی ئەنبار، هەڵاتوون بەرەو شاری سنووری " ئەلبوکەماڵ" لە ستانی دەیرۆزوور لە سوریا دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 16:27 Asia/Tehran
  • ڕاکردنیی ئەندامانی داعش لە عێراق بەرەو خاکی سوریا

ژمارێکی زۆری ترۆریستانی داعش هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان لە ستانی ئەنبار، هەڵاتوون بەرەو شاری سنووری " ئەلبوکەماڵ" لە ستانی دەیرۆزوور لە سوریا دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارس؛ بە پێشڕەوی خێرای هێزە عێراقییەکان لە ڕۆژئاوای ئەنبار، دەیان ترۆریستی داعشییش لە شارەکانی  " ئەلقئێم"  و "ڕاوە"  گەمارو دراون. ڕاپۆرتەکان باس لەو ەدەکات  هێستا سەدان ترۆریست لە ناوەندی شاری قائیم دان.هاوکاتیش ، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی  ترۆریسمی عێراق  ڕۆژی یەکشەممە گەییشتنە پیگەی ئاسمانی " عەین ئەلئەسەد" نزیک شاری " ئەلقائێم" . بەرلەوە " جەعفەری ئەلحسەینی" وتەبیژی سەربازی گوردانەکانیی " حیزبۆڵڵا"ی عێراق وتبووی ئازادی شاری " ئەلقائیم" لە ستانی " ئەنبار" کەمتر لە یەک حیوتە کۆتایی دێت . دەلین ئۆپەراسیۆنیی گەمارۆی ئەلقائیم لە سبەینێەوە (دوو شەممە) دەستپێدەکرێت . دوایین قۆناخی ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاوی سوپای عێراق بۆ ئازادی  شارەکانی ئەلقائیم و ڕاوە لە رۆژئاوای ستانی ئەنبار لە چنگ ڕەشەکوژەکانیی داعش  لە بەیانی پێنجشەممەی ڕابردوەوە بەفەرمانی "حەیدەر عەبادی" ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستپێکراوە . هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق هەر ئێستا لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا  خەریکیی چاوەدێری بە سەر مۆڵگەکانیی داعشن لە ناوەوەی ناوچەکانی سوریا دان. زیاتر لە ٢٥٠ کیلومەتر لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سوریا لە بوونی ترۆریستان پاکتاوکراوەتەوە .