پەیوەسبوونیی سەدان خۆبەخش لە قامێشلووی سوریا بە سوپای ئەو ولاتەوە
بە دەرێژەی پێشڕەوی سوپای سوریا لە شاری دەیرۆزوور (رۆژهەڵاتی سوریا) ، سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری قامیشلوویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی داعشی ، بە شێوی خۆبەخشکارانە چوونەتە ڕیزی سوپای ئەو وڵاتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، پێنجەمین گرووپی خۆبەخشکارانیی شاری قامیشلوو بریتی لە ٣٥٠ کەس لە ئەندامانی هێزەکانی ناسراو بە " بەرگری نیشتمانی " بۆ پەیوەسبوون بە ڕیزەکانی سوپای سوریا لە خەبات دژی داعش، لە مەیدانی ئەسەد لە ناوەندی شاری قامیشلی تا فڕۆکە خانەکەیان بە دروشمگەلێک لەمەر پشتگری لە وڵات پێواوە . خۆبەخشکارانی قامیشلی لە سەر پشتگری بەبڕشتانە لە سوپای سوریا لە ڕیگای خەبات دژی داعش لە هەموو ناوچەکانیی وڵات تا دوایین دڵۆپی خۆینی خۆیان جەختیان کرد . کەناڵی تەلەفەزیۆنی پرێس تی ڤی یش ڕاپۆرتی دا : سوپای سوریا یاریگەی نیشتمانی شاری دەیرۆزوور یان لە چنگ ترۆریستان وەرگرتەوە . هەوالێکی دیکە ئەوەیە کە سوپای سوریا زیاتر لە ٣٠ کەس لە ترۆریستانی بەرەی نۆسرەی لە گردو پەڕی گوندەکانی " خەربە جویعەد، تەمئەلهەوی و ئەبوو لفە" لە گردو پەڕی حەماە (ڕۆژئاوای سوریا) دا کوشتووە .