تەقینەوەی ئوتۆموبیلی بومب ڕێژکراو لە دەیروزووری سوریا، لانیکەم سەد کەس کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313911-تەقینەوەی_ئوتۆموبیلی_بومب_ڕێژکراو_لە_دەیروزووری_سوریا_لانیکەم_سەد_کەس_کوژران
تەقینەوەی ئوتۆموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە پارێزگەی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لانیکەم سەد کوژراوی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2017 06:18 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ئوتۆموبیلی بومب ڕێژکراو لە دەیروزووری سوریا، لانیکەم سەد کەس کوژران

تەقینەوەی ئوتۆموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە پارێزگەی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لانیکەم سەد کوژراوی لێکەوتەوە.

لەم تەقینەوە تیرۆریستییە دا  کەشەوی یەکشەممە  لە ناوچەی جەدیدە عەکیدات لە ڕۆژهەڵاتی چۆمی فورات ڕووی دا دەیان کەسیش بریندار بوون  .

سەرچاوەکانی خۆجێیی ڕایانگەیاند ئەم ئوتۆموبیلە لە نێوان  حەشیمەتی ئاوارەی شاری دەیروزوور تەقیوەتەوە  .

بەپێی ڕاپۆرتی شایەتحاڵان  ئەم تەقینەوەیە ئەوەندە قورس بووە کە دەنگی تەقینەوەکە لە زۆربەی ناوچەکانی شاری دەیروزوور بیستراوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادین ڕایگەیاند  ئەم ئوتۆموبیلە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە  تەقێندراوە .

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی  تاقمەکانی تیرۆریستی کەلەلایەن  عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی داڕشتی ناوچە بە قازانجی  ڕژێمی زایۆنی دەست پێکراوە  .

هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە  ئەم دواییە توانیویانە زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن.