دەسپێکرانی هەڵمەتی رزگارکردنی بوکەماڵ لەلایەن هێزە کانی زەربەتی سوپای سووریا
هێزە زەربەتیەکانی سوپای سووریا ، لەمێحوەرێکدا لە شاری ئەلمەیادین هەڵمەتی رزگارکردنی شاری بوکەماڵیان دەسپێکرد ودەستیان دایە درێژەی پێشڕەوی خۆیان .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس سەرچاوەیەکی سووری ڕایگەیاند: هێزەکانی خۆڕاگری ئەمڕۆ سێ شەممە لە مێحوەری مەحەکان لە ئەلمەیادین لەڕۆژهەڵاتی سووریا چوونە ناو شارۆچکەی ئەلقوریە ولەگەڵ ئەندامانی ترۆریستی داعش تێکەڵچوون.
بە قسەی ئەم سەرچاوانە ، هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی زەوینی سوپای سووریا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسی وسووری هەڵوێستی سەقامگیر کرانی ئەندامانی داعش لەم ناوچەیان دایە بەر دەسڕێژ.
لە مێحوەری ئەلمەیادین هێزەکانی سووری بە شاری بوکەمال کە دوایین ناوەندی گرینگی داعش لە دەوروبەری دەیروزۆر دێتە ئەژمار حەفتا کیلومێتر مەودایان هەیە . هێزەکانی سووریا ڕۆژی دوشەممە یش کۆنترۆڵی هەندێ لە ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی مەحکانیان گرتە دەس وئەمڕۆ هەڵمەتی خۆیانیان چەند هێندە کردووە.
هەرلەم حاڵەدا ، سوپای سووریا وهێزەکانی هاوپەیمانی خۆی لە مێحوەری وێستگەی نەوتی بەناو " تی دوو" لە نێزیک سنوورەکانی سوریا وعێراق سیی کیلومیتر لە باشووری بوکەماڵ لەگەڵ ئەم شارە مەوادیان هەیە . هێزەکانی زەربەتی سوپای سووریا بە تازەیی شارەکانی ئەلمەیادین ودەیروزۆر یان لەژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد کرا وهەڵمەتی خۆیان لەدرێژایی ڕۆخی ڕۆژئاوایی ڕووباری فورات درێژە پێ ئەدەن.