"بوکەمال"ی سووریا لە چنگ داعش ڕزگار بوو
سوپای سوریا و هێزەکانی مێحوەری مۆقاومە شەوی پێنجشەممە شاری "بوکەمال"لە ستانی " دەیرۆزوور"(ڕۆژهەڵاتی سوریا) لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگارکردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پریس تی ڤی ، شاری بوکەمال لە نزیک ڕووباری فورات و نزیک سنووری هاوبەسی عێراق وسوریا دایە و دوایین پێگەی سەرەکی داعش لە سوریا دا دەهاتە ئەژمار.
بە ئازاد کرانی بوکەمال، ئامادە بوونی ترۆریستانی داعش بەرتەسک بە بیاوانەکانی گردو پەڕی ستانەکانی دەیرۆزوور و حۆمس دەبێتەوە .
تاقمی ڕەشەکوژی داعش "بوکەمال"ی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە داگیر کردبوو.
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی وا عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگرییان لێوە دەکەن بەمەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە. هێزەسوریاییەکان بە یارمەتی هێزەکانی مێحوەری مۆقاومە لەمانگەکانی ئەمدواییە توانیویانە زەبرگەلێکی گورچک بڕ لە ترۆریستان بوەشێنن .