کڕین و فرۆشتنی چەکی ئەمریکایی لە ناوچەکانی ژێر چنگی تیرۆریستان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i326963-کڕین_و_فرۆشتنی_چەکی_ئەمریکایی_لە_ناوچەکانی_ژێر_چنگی_تیرۆریستان_لە_سووریا
گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە سووریا خەریکی سات و سەودای چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکایین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2018 06:24 Asia/Tehran
  • کڕین و فرۆشتنی چەکی ئەمریکایی لە ناوچەکانی ژێر چنگی تیرۆریستان لە سووریا

گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە سووریا خەریکی سات و سەودای چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکایین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی CNN؛ چەک و کەرەستەی جەنگیی پێشکەوتوو کە سوپای ئەمریکا خستوویەتییە بەردەستی هێزە چەکدار و بەرهەڵستکارەکان لە سووریا، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستان لە باکووری سووریا تەنیا بە نرخی چەن سەد دۆلار کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێ.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە: سووریا پاش نزیکەی حەوت ساڵ شەڕ، تژی بووە لە هەموو چەشنە چەک و کەرەستەی جەنگیی لەوان چەکی ئەمریکایی؛ ئەوەی زیاتر لە هەموو شتی دیکە جێی نیگەرانییە لەبەردەستدا بوونی چەک و کەرەستەی جەنگی ئەمریکایی لە نێو گرووپە تیرۆریستییەکانی باکووری سووریایە.

لە ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەمریکایی CNN دا راشکاوانە ڕاگەیەندراوە: لەو چەک و چۆڵانە دەتوانین ئاماژە بکەینە نارنجۆکهاوێژ، تفەنگی تەیار بە دووربین، مووشەکی سەرشان و دووربینی واوەسوور کە هەر هەموویان لە ئەمریکادا ساز کراون.

دەوڵەتی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٥ ئەو چەک و چۆڵانەی خستە بەردەستی ژمارێک لە سەرهەڵداوانی بە ناو نێوانەڕەوی سووریایی و راهێنانی سەربازیشی بۆ هێزەکانی ئەو گرووپانە ئەنجام دەدا.