گۆڕانی راستییەکانی سووریا لەلایەن کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i326975-گۆڕانی_راستییەکانی_سووریا_لەلایەن_کۆمیساریای_مافی_مرۆڤی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان
لێژنەی نوێنەرایەتی سووریا لە بنکەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕایگەیاند: کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کارمەندەکانی لەهەوڵی گۆڕینی ڕاستییەکانی ئێستای سووریا دان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2018 06:59 Asia/Tehran
  • گۆڕانی راستییەکانی سووریا لەلایەن کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان

لێژنەی نوێنەرایەتی سووریا لە بنکەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕایگەیاند: کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کارمەندەکانی لەهەوڵی گۆڕینی ڕاستییەکانی ئێستای سووریا دان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لێژنەی نوێنەرایەتی سووریا لە بنکەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ رۆژی پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گۆڕینی ڕاستییەکان خزمەت کردنە بە دوژمنانی سووریاو ئەو دەزگە نێودەوڵەتییە دەکاتە ملکەچی بەیاننامە گومڕاکەرەکان، شایەتحاڵی درۆئین و هاوبەشی شاردنەوەی دوژمنایەتی کردنی سووریاو تاوانکارییەکانی گرووپە ڕەشەکوژەکان و لایەنگرانیان.

لە بەیاننامەی لێژنەی نوێنەرایەتیی سووریا لەژنێڤداهاتووە: جارێکی دیکە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، گۆڕانکارییەکانی سووریای بەهەڵەکردن و کایەکردن بە ووشە سیاسی ویاساییەکان تاووتوێ کردووە کە پێشاندەری ڕەفتاری بژاردەیی و کەمتەرخەمی لەحاند ئەسڵی بێلایەنی و شەفافییەتی پێویستە بۆ ڕاپۆرەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە: چاوپۆشی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهاوکاریی چەند وڵاتێک لەگەڵ تیرۆریستان لە سووریاو پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ وئاشکرا لەوان و لەبەرچاو نەگرتنی پەلاماری بەردەوامی ئەمریکا، تورکیاو رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سەروەریی و خاکی سووریاو کوشت و بڕی بەسەدان کەسی بێتاوان، پرسیارگەلێک لەبارەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی جێی بانگەشەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان دێنێتەئاراوە.

لێژنەی نوێنەرایەتی سووریا لە ژنێڤ جەختی کرد: چاوپۆشی لە پەلامارەکانی ئەمریکاو کوشت وبڕی هەزار کەسی سیڤیل و کاولکردنی بەتەواوەتی شاری ڕەققەو ئاوارە کردنی دانیشتووانی بەناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش و لەبەرچاو نەگرتنی کوشت وبڕی ڕۆژانەی هاوپەیمانی ئەمریکی کە بەئامانجی درێژکردنەوەی قەیرانی سووریا ئەنجام دەگرێ، لەگەڵ فرمێسک هەڵوەرینی تیمساح ئاسای کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نایەتەوە.