رزگارکرانی شارۆچکەی مەدیرا لە غوتەی رۆژهەڵاتی دمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i330231-رزگارکرانی_شارۆچکەی_مەدیرا_لە_غوتەی_رۆژهەڵاتی_دمشق
ئەرتەشی سوریا توانی دوای تێەڕینی شەش ساڵ لە ئامادەبوونی ترۆریستانی تەکفیری لە شارۆچکەی مەدیرا لە غوتەی رۆژهەڵات ، ئەم شارۆچکەیە لە ژێر چنگی ترۆریستان دەربێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2018 09:52 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی شارۆچکەی مەدیرا لە غوتەی رۆژهەڵاتی دمشق

ئەرتەشی سوریا توانی دوای تێەڕینی شەش ساڵ لە ئامادەبوونی ترۆریستانی تەکفیری لە شارۆچکەی مەدیرا لە غوتەی رۆژهەڵات ، ئەم شارۆچکەیە لە ژێر چنگی ترۆریستان دەربێنێ .

 بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، ئەرتەشی سوریا هەروەها پاکتاوکردنی کێڵگەکانی نێوان مەدیرا و فەرمانگەی گواستنەوە و گەیاندنی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ڕێگەی ئەو هێزانەی کە دەچنە نێو فەرمانگەی گواستنەوە  گەیاندن ، دەستپێکردووە .

بە رزگارکرانی شارۆچکەی مەدیرا هێزە سوریەکان کە لە شارۆچکەی میسرابا بەرەو گوندی مەدیرا لە حاڵی پێشڕەوی دان گەیشتنە هێزەکانی جێگیر لە فەرمانگەی گواستنەوە وگەیاندن لە حەرەستا .

بەمجۆرە ئەرتەشی سوریا ناوچەکانی جێگیر بوونی کەسانی چەکدارلە غوتەی رۆژهەڵاتی کردە دوو بەشی باشوری و باکووری کە ئەم کارە ، گەمارۆی چەکدارەکان لە شاری دوهەم تۆکمە دەکات .

ئەرتەشی سوریا رۆژی رابردووش دوای پێشڕەوی لە شارۆچکەی مەسرابا توانی گەمارۆی شارۆچکەی دوما تێک بشکێنێ .

ئێستاکە هێزەکانی ئەرتەشی سوریا زیاتر لە نیوەی رووبەری ژێر دەستی ترۆریستانیان لە غوتەی ڕۆژھەڵات کۆنترۆڵ کردووەتەوە.