پەلاماری بێ ئاکامی فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی نەناسراو بۆسەر بنکەی سەربازی حەمیمیم لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i330313-پەلاماری_بێ_ئاکامی_فڕۆکە_بێ_سەرنشینەکانی_نەناسراو_بۆسەر_بنکەی_سەربازی_حەمیمیم_لە_سووریا
فڕۆکە بێ سەرنشینەکان ؛ بنکەی ڕووسی حەمیمیم لە لازقیەی سووریایان دایە بەر پەلامار کە کردەوەی ئەوان لە لایەن هێزەکانی جێگیر لەو بنکە ناکام مایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • پەلاماری بێ ئاکامی  فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی نەناسراو بۆسەر بنکەی  سەربازی حەمیمیم لە سووریا

فڕۆکە بێ سەرنشینەکان ؛ بنکەی ڕووسی حەمیمیم لە لازقیەی سووریایان دایە بەر پەلامار کە کردەوەی ئەوان لە لایەن هێزەکانی جێگیر لەو بنکە ناکام مایەوە .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی دووشەمەی  هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە  لە کاناڵی هەواڵی عەرەبی 21 چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا سەر بە  سەرهەڵداوان  ڕایگەیاند  هیچ لایەنێک  بەرپرسایەتی  ئەو پەلامارەی بو سەر بنکەی  ڕووسی  ئەلحەمیمیم  لە لازقیەی وە ئەستۆ نەگرتووە .   دوو مانگ لەمەوبەر  یش  ڕاپۆڕتێک  سەبارەت بە  پەلاماری فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی نەناسراو بۆ سەر حەمیمیم   بڵاو کرابووەوە .  هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە   سەرچاوە مەیدانیەکان ئەمڕۆ دووشەمە  ڕایانگەیاند  ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە  دوای تێکهەڵچوونی توند  لە گەڵ تڕوڕیستان  شاری حەرەستایان گەمارۆ دا .  ئەرتەشی سووریا  ئەمڕۆ توانی  دوای شەش ساڵ لە ئامادە بوونی  تڕوڕیستانی  تەکفیری  لە شارۆچکەی   مەدیرا  لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی  دیمەشق  ئەو شارۆچکەیە  لە چنگی تڕوڕیستان  ڕزگار بکات . لە هەمان حاڵدا  ئەرتەشی سووریا   ئەمڕۆ ڕایگەیاند  کارگەیەکی  بەرهەم هێنانی چەکی کیمیایی  لە غوتەی  ڕۆژهەڵاتیی  دوزیوەتەوە  ئەو کارگەیە  هی  تاقمە  تڕوڕیستەکان بووە .