نیسان 07, 2018 16:58 Asia/Tehran
  • پێداگریی هاوسەرۆکێکی پەکەکە لەسەر هەوڵدانی کوردەکان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا

جەمیل بائیک، هاوسەرۆکی پەکەکە ڕایگەیاند، کوردەکان خوازیاری پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریان بۆیە، لەهەوڵدان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عەرەبەکان لەو وڵاتە پەرە پێ بدەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا لە هەولێر، جەمیل بائیک لە دیمانە لەگەڵ میدیاکانی سەربە پەکەکە وتی: سووریا بێ کوردان بەردەوام نابێ ، کوردەکان یەکپارچەیی خاکی سووریا دەستەبەر دەکەن بۆیە لەهەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ عەرەبەکانی ئەو وڵاتەن.

جەمیل بائیک وتیشی: تەنیا لە سووریایەکی دیموکراتیکدا کوردان دەتوانن مافەکانیان مسۆگەر بکەن بۆیە، کوردەکان لەو وڵاتە خەباتی خۆیان لەسەر گشت سووریا، چڕکردۆتەوە.

جەمیل بائیک لە درێژەی ئاخاوتنەکەی لەبارەی دەور و ڕۆڵی ڕووسیاو ئەمریکا لەگۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا وتی: تورکیا بۆ لەبەین بردنی کوردان بەشێوازێکی مەترسیدار لەلایەن ڕووسیاوە داکۆکی لێ دەکرێ، هەمان دەورێک کە ئاڵمانییەکان بینیان لە شەڕی یەکەمی جیهانی لە کوشت و بڕی ئەرمەنییەکان لەلایەن تورکیاوە بەم جیاوازییەوە کە کوردانی ئێستا، کوردانی کاتی شەڕی یەکەمی جیهانی نین.

هاوسەرۆکی پەکەکە هەروەها وتی: ئەمریکییەکانیش لەمەڕ پرسی عەفرین بێ دەنگەیان کردو ڕێگەیان دا حکومەتی تورکیا ئەوەی پێی خۆشە بیکات.

جەمیل بائیک بەئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە جەختی کرد؛ شەڕە نوێکان لە سووریا بەو ئامانجە ئەنجام دەگرێ کە هەرکەس پلەوپێگەی خۆی لە داهاتووی سووریا بەدەست بێنێ، شەڕێک کە بەزوویی نابڕێتەوە.

هاوسەرۆکی پەکەکە کە تورکیا بەڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانێ و بەبیانووی سەرکەوت کردنی، و کوردەکانی سووریا ، لەشکەرکێشی کردۆتە باکووری سووریا، وتی: حکومەتی تورکیا بەنیازە لەخولی نوێدا بۆ پتەوکردنی پێگەی خۆی لە ناکۆکییەکان، زیاترین سوود وەربگرێ بۆیە بۆ لەبەین بردنی کوردەکان چەند ڕێککەوتنێکی ئەنجام داوە.