گواستنەوەی تیرۆریستانی جەیشولئیسلام لە سوریاوە بۆ یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334292-گواستنەوەی_تیرۆریستانی_جەیشولئیسلام_لە_سوریاوە_بۆ_یەمەن
کەناڵی مەیادین رایگەیاند: تیرۆریستانی سەربە پێکهاتەی جەیشولئیسلام کە ئەم بەینە لەسوریاوە دەرکەوتوون بۆ بەشداری لە شەڕی یەمەن بۆ ئەم وڵاتە ڕەوانە دەکرێن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 07:23 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی  تیرۆریستانی جەیشولئیسلام لە سوریاوە بۆ یەمەن

کەناڵی مەیادین رایگەیاند: تیرۆریستانی سەربە پێکهاتەی جەیشولئیسلام کە ئەم بەینە لەسوریاوە دەرکەوتوون بۆ بەشداری لە شەڕی یەمەن بۆ ئەم وڵاتە ڕەوانە دەکرێن .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر،  سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتووێژ لەگەڵ  مەیادین  پێداگرییان کرد : لانیکەم  چوار پاسی هەڵگری سەرکردەکانی تاقمی تیرۆؤیستی جەیشولئیسلام  دوای چوونەدەر لە سوریا   گەیشتوونەتە تورکیا ، یان وڵاتێکی دەڤەری کەنداوی باس و یان سودان.

ئەم سەرچاوانە وتیشیان: نیزیکەی پێنسەد  تیرۆؤیستی سەربە جەیشولئیسلام  لە سوریاوە گوێزراونەتەوە بۆ عەرەبستان  .

بەوتەی مەیادین  ئەم سەرچاوانە پێداگرییان کردووە تیرۆریستانێک کە بەرلەمە لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا دا بوونە ولەم ناوچەیە وەدەرنراون بڕیارە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی یەمەن  ڕەوانەی یەمەن بکرێن.