خۆپێشاندانی خەڵکی ڕەققە لەدژ ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334668-خۆپێشاندانی_خەڵکی_ڕەققە_لەدژ_ئامادەبوونی_سەربازانی_ئەمریکی_لە_سووریا
ژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی ڕەققە بەسازدانی خۆپێشاندان خوازیاری چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی و کوردەکان لەو پارێزگایەی سووریا بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2018 15:22 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی ڕەققە لەدژ ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا

ژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی ڕەققە بەسازدانی خۆپێشاندان خوازیاری چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی و کوردەکان لەو پارێزگایەی سووریا بوون.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە "ڕای الیوم" ؛ دەیان کەس لە دانیشتووانی ڕەققە ئەمڕۆ دووشەممە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سوریا خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان و شەڕڤانانی کورد لەو پارێزگایە بوون.

بەقسەی شایەتحاڵان، ژمارێک لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک جێی داکۆکیی ئەمریکا کە زۆربەیان کوردن، و لە دانیشتووانی ئەو پارێزگا عەرەب نشینەن کەوتنەگەڵ خۆپێشاندەران .

ئەمریکاو چەند وڵاتی هاوپەیمانی، لە ئاگۆستی٢٠١٤ـەوە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، چوونەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبێ هاواهەنگیی لەگەڵ حکومەتی سووریا، هاوپەیمانیان پێکهێناوەو تائیستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی سووریان لە پارێزگاکانی دێرەزوور، ڕەققەو حەڵەب(ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا) خەڵتانی خاک و خوێن کرد.

ئەمریکا بەهاوبەشیی فەڕانسە و بەریتانیا، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بەبیانووی پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی دوما لەگردووپەڕی دەمشق و تۆمەتبارکردنی حکومەتی سووریا لەو پەلامارە بانگەشە بۆکراوە، بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هێرشی سەربازی کرد بۆسەر ئەو وڵاتە .