پێداگریی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر یەکڕیزیی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i335852-پێداگریی_سکرتێری_گشتیی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لەسەر_یەکڕیزیی_لە_سووریا
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: یەکڕیزی و سەقام لە سووریا پێویستە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2018 13:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر یەکڕیزیی لە سووریا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: یەکڕیزی و سەقام لە سووریا پێویستە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لەدانیشتنی سووریا لە بروکسل وتی کە ڕێکاری سەربازی بۆ قەیرانی سووریا باش نییەو سووریا نابێ پارچە پارچە بکرێ.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: زیاتر لە١٣ملوێن سووری لە بارودۆخێکی دژواردا دەژین و شەش ملوێن ونیو لە خەڵکی سووریا لەدەرەوەی ئەو وڵاتە بەسەر دەبەن.

گۆترێش وتی؛ یارمەتییە دراڤییەکان بۆ سووریا دەبێ دەس پێ بکرێتەوە . ئەوە لەکاتێکدایە کە تائێستا سەتی٢٧ی بڕەپارەی پێویست بۆ یارمەتیدانی سووریا گەیشتووەتە دەست ڕێکخراوی نەتەوەکان.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، هەروەها خوازیاری دەسڕاگەیشتن بەڕێکارێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریاو گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بوو و پێی داگرت؛ هیچ ڕێکارێکی سەربازی بۆ سووریا لەئارادا نییە.

دانیشتنی هاوبەشی یەکێتی ئوروپاو ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری بروکسل بۆ تاووتوێی قەیرانی سووریا بەڕێوەچووە.