گوێزرانەوەی پێنج سەت تیرۆریست لەپارێزگای "حۆمس"ی سووریاوە بۆ باکووری ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i339490-گوێزرانەوەی_پێنج_سەت_تیرۆریست_لەپارێزگای_حۆمس_ی_سووریاوە_بۆ_باکووری_ئەو_وڵاتە
پێنج سەت کەسی سەربە گرووپە چەکدارەکانی جێگیر لە ریفی باکووری پارێزگای "حۆمس"ی سووریا بەرەو باکووری ئەو وڵاتە دەگوێزرێنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2018 08:58 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی پێنج سەت تیرۆریست لەپارێزگای

پێنج سەت کەسی سەربە گرووپە چەکدارەکانی جێگیر لە ریفی باکووری پارێزگای "حۆمس"ی سووریا بەرەو باکووری ئەو وڵاتە دەگوێزرێنەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، ئەو کەسانە ، کەسانێک چەکدارن کە لەشارەکانی «تلبیسه» ، «الرستن» و ناوچەی «الحوله» در ریفی باکووری «حمص» ئامادەبوون.

حەوتەی ڕابردوو هێزە سووریەکان توانیان دواکاروانی تیرۆریستان لەگەڵ خێزانەکانیان لەباکووری حۆمس و ریفی باشووری حەماە ببەنەدەر و بۆ باکووری سووریایان بگوێزنەوە.

هاوکات لەگەڵ چوونەدەری تیرۆریستان لە ریفی باکووریی حۆمس و ریفی باشووریی حەماە، ١٢٠٠کیلۆمیتری چوارگۆش لەو ناوچانە پاکتاو کراو شەست و پێنج شارۆچکەو گوند ، ئاسایشی تەواویان تێدا جێگیرە.