سوپای سووریا و بانگەواز بۆ تیرۆریستانی ئیدلەب بۆ خۆبەدەستەوەدانیان
سوپای سووریا ئەمڕۆ دووشەممە بەبڵاوکردنەوەی چەندڕاگەیێندراوێک بەسەر ئاسمانی گوندو شارۆچکەکانی دەورووبەری پارێزگای ئیدلەب، تیرۆریستانی جێگیر لەو ناوچەیان بۆ خۆبەدەستەوەدان بانگهێشت کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی سووری "ئەلوەتەن"؛ بڵاوکرانەوەی ڕاگەیێندراوەکانی سوپای سووریا پاش ئەوە ئەنجامی گرت کە هێزەکانی تورکیا نەیانتوانی پێش بگرن بە درێژەی تێکهەڵچوون، تیرۆر و مرۆڤ ڕفێنی لەنێو گرووپە چەکدارە جیاجیاکان لە ئیدلەبدا.
بەپێی ڕێککەوتننامەکانی ئاستانە، تورکیا بەرپرسایەتی پاراستنی هێمنایەتی لە پارێزگای ئیدلەبی لەئەستۆیەو ڕازی بووە لەگەڵ ئەوەی ١٢ بنکەی پشکنین لەسنوورەکانی ئەو وڵاتە جێگیربکرێ.
بەپێی ڕاپۆرێکی دیکە، سوپای سووریا پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر پێگەکانی خۆی وهاوپەیمانانی لەناوچەی "بادیە المیادین" لەباشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزووری بەرپەرچ دایەوە.
یەکەکانی سوپای سووریا لەڕەوتی بەرپەرچدانەوی ئەو پەلامارەی تیرۆریستان، دەیان هێرشبەری داعشیان کوشت و یان بریندار کرد.
سوپای سووریا لەچەند حەوتەی ڕابردوو، ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە "بادیە المیادین" دەس پێ کردووەو توانیویەتی زیاتر لە١٥٠٠کیلۆمتری چوارگۆش لەو ناوچە ڕزگار بکات.