May 30, 2018 17:12 Asia/Tehran
  •  دەستپێکرانەوەی گەڕانەوەی کەسانی سڤیل بۆ کەمپی

هاوکات لەگەڵ ڕزگارکرانیی دەڤەری کەمپی یەرمووکی باشووری دیمشق گەڕانەوەی کەسانی سڤیل بۆ ئەو ناوچەیە کە لەکاتی پەلاماری تیرۆریستان ناچار بە هەڵاتن بوون لێی دەستی پێ کرد.

 بە گویرەی رسڤاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە  سەرچاوە خۆجییەکان لە ڕێگای رۆیشتن بۆ ناوچەی ئۆردوگای یەرمووک هێزە ئاسایشییەکانی سوری سەقامگیر بوونە و بەڵگەکانی ناسکردنی دانیشتووانیک کە بەتەمان برۆنە ئەم فڕۆکە خانەیە ،لێکئەدەنەوە.

 ئەم سەرچاوەیانە وتوویانە: گەڕانەوەی کەسانی مەدەنی بۆ ئەم ناوچەیە لە حالێکدایە کە دەوڵەتی سوریا بەرنامەی خۆی بۆ پاکتاوکردنەوەی ئۆردوگای " یەرمووک" بە پووچکردنەوەی بۆمبەکان لە نێو باڵاخانەکانی ئەم ناوچەیە دەستپێکردووە.

 فەرماندەری گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا ٢١ مای ئازاد کردنەوەی دیمەشق و دامەزراندنی هیوری تۆکمە و تەواو لە گردو پەری ئەوی لە لایەن هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی ، راگەیاند.

 هەر لەم حالە دا ، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا شەوی چوار شەممە ڕایگەیاند: گرووپێک لە هێزەکانی ناسراو سەقامگیر لە سوریا گەڕانەوە بۆ ڕوسیا.

 فیڤەرییەی ڕابردوویش وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ەگڕانەوەی ٣٩٣ کەس لە هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ئەم وڵاتە سەقامگیر لە حەلەبی سوریا بۆ چیچانیا باسیکردبوو.

 هەواڵی دیکە ئەمەیە، دوا بە دوای سەرباز گیری بە زۆری تاقمە چەکدارەکان لە نێوان گەنجەکانی شاری "ڕەقە" لە باکووری سوریا، خەڵکی ئەم شارە شەوی سێ شەممە خۆپیشاندانی بەربڵاویان بەرپا کرد. هیزە چەکدارەکانیش هەولیان داوە بە هاویشتنی گوللـە بەرەو خۆپیشاندەران، بلاوە بە وان بکەن. قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکەن بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.

 

سەرپەیڤ