May 31, 2018 17:06 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد : با هێزی ئەمریکیەکان دەبێ لە سووریا بڕۆنەدەر

سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد : ئەمریکایەکان دەبێ سووریا بە جێ بێڵن و لەو ئەزموونەی کە لە ئێراق دا لەگەڵیان کرا پەند وەربگرن .

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا  شەوی پێنجشەمە  لە وتوێوژ  لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی  ڕاشا توودەی وتی : بە هەر بەرەو پێشچوونێکی  ئەرتەشی سووریا  لە هەمبەر تڕوڕیستەکان  ، ئەمریکا و  ئیسرائیل   و بڕێک لە  وڵاتانی ڕۆژئاوایی  هەوڵ ئەدەن  تا شەڕ لە سووریا دێرتر  کۆتایی پێی بێت  و ئەوەش بە لاگری لە تڕوڕیستان و  گەڕانەوەی زۆرتری ئەوان بۆ ناو سووریا  و بە لەمپەر خستنە بەردەم  لە ڕەوتی سیاسی  بە دی دێت .  بەشار ئەسەد  وتیشی : دوای ڕزگار کردنی حەڵەب ، دەیر ئەلزوور ،حومس و دیمەشق  ؛ ئیدی  ئەمریکا و ئیسرائیل بڕگەکانی خۆیان لە سووریا  کە گرینگترینی ئەوانە  تاقمە تڕوڕیستیەکانی بەرەی نوسرە  و داعش بوون  لە دەس دا و چوون  بە دوای بڕگەیەکی دیکە کە هەمان گرووپی   هێزەکانی دیموکراتیکی سووریای بوو   .سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای جەخت کردن لە سەر ڕزگار کردنی   حەتمی  ناوچە ژێر کونتڕۆڵەکانی  هێزەکانی دیموکراتیک وەبیریشی هێنایەوە  لە هەڵس و کەوت لە گەڵ ێزەکانی دیموکراتیک دوو بژاردە هەیە  یەکەم  لە ڕێگای وتووێژ و دووهەم  کەڵک وەرکرتن لە زۆر  ئەگەر بێتوو وتووێژەکانی لە گەڵ هێزە دیموکراتیکەکانی  سووریا بۆ ڕزگار کردنی  ناوچەگەلێک  کە لە چنگی  ئەوان دایە  شکست بێنێ لە زۆر کەڵک وەردەگرین  سەرۆک کۆماری  سووریا هەروەها ڕایگەیاند  بە پێچەوانەی بانگەشەکانی  ئیسرائیل ؛  هێزە ئێرانیەکان  لە سووریادا نین   تەنیا موستەشارانی  سەربازی  ئێران لە سووریا ئامادەن  و سسووریا  درێژە ئەداتە   هێزمەندی  بەگری ئاسمانی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ پەلامارەکانی ئاسمانی  ئیسرائیل .

سەرپەیڤ