پتر لە نۆ هەزارکەس لە دانیشتووانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی پەیوەست بوون بە سوپای سووریاوە.
گرووپی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند : هەشت هەزارکەس لە دانیشتووانی ناوەندە کاتیەکانی ڕیفی دیمەشق هاوڕێ لەگەڵ هەزارو دووسەد کەسی دیکە پەیوەست بوون بە سوپای سووریاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، وتووشیەتی : ئەم هەزارودووسەد کەسە داگری ئەو لاوانەن کە لە ناوەندە کانی ناردنی هێزدا ناویان نووسیوە.
بە قسەی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، کەسانی خۆبەخش لە دانیشتووانی شارو شارۆچکەکانی «دوما، حموریة، عربین، جسرین، کفربطنا، حزة، مسرابا، سقبا و مدیرا» ن.
سەرکردایەتیی سوپای سووریا 14ی ئاپریل ڕزگارکران و پاک کرانەوەی تەواوی شارو شارۆچکەکانی هەڵکەوتوو لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی لە بوونی تیرۆریستان ڕاگەیاند.
هەواڵێکی تر دەربڕی ئەوەیە کە، خەڵکی ڕەقە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکی تر بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانی سەرتاسەری خوازیاری چوونەدەرەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەم شارە بوونە.