حوزه‌یران 01, 2018 12:42 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سووریا

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە دەڤەری پارێزگای دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ، هەشت کوژراوی لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی، شارۆچکەی "باغووز"یان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیروزووری سووریا دایە بەر پەلامار کە بە سەرنج دانی دۆخی نالەباری ژمارێک لە برینداران، ئەگەری زۆرە هەژماری کوژراوان زیاتریش ببێ.

ژمارێک لە ژێدەرە خۆجێیە سوورییەکان ژماری بریندارانی پەلامارەکەی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر ئەم ناوچەیان بە ١٧ کەس راگەیاندووە و ڕاپۆرتیشیان داوە کە سێ منداڵیش لە نێو کوژراواندا دەبیندرێن.

بە دان پێدانانی ڕێکخراوێکی چالاکی نادەوڵەتی و مافەوانیی ئەمریکایی بە ناوی "ئەیروارز" airwars؛  هەژماری ئەو شاروومەندە مەدەنییانەی کە ساڵی ٢٠١٧ بە هۆی پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە ناو دژەداعش لە ئێراق و سووریا کوژراون، گەیشتۆتە شەش هەزار کەس.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بە دەر لە چوارچێو و یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و بە بێ هەواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە؛ ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکاییە تا ئێستا هەژمارێکی یەکجار زۆر لە شاروومەندانی بێ تاوانی لە ئێراق و سووریا لە خاک و خوێندا گەوزاندووە.

سەرپەیڤ