بەرپەرچدرانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی "نوسرە" بۆ شارۆچکەکانی "فوعەو کفریا"
دەس وپێوەندییە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسرە لەگەڵ دوو تاقمی ڕەشەکوژی دیکە، پەلاماری قورسیان کردەسەر شارۆچکەکانی فوعەو کفریا لە باکووری "ئیدلەب"ی سووریا کە لێژنە جەماوەرییەکان و دانیشتووانی ئەو ناوچانە، ئەو پەلامارانەیان بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەلوەتەن"ی سووریا، سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند: لیژنە جەماوەرییەکان رۆژی رابردوو(یەکشەممە) بەتوندی تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی لە میحوەرەکانی «بنش، رام حمدان و الصواغیة» دزەیان کردبووە دەورووبەری"فوعەو کفریا" .
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند: لیژنە جەماوەرییەکان هاوڕێ لەگەڵ دانیشتووانی ئەو شوێنانە توانیان ژمارێکی زۆر لەو تیرۆریستانە بکوژن و ژمارێک لە تیرۆریستانیش لەو ناوچەیە هەڵاتن.
هاوکات لەگەڵ ئەوەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریاش بنکەو پێگەی تیرۆریستانیان لە«بنش، رام حمدان و «بروما» کردەئامانج کە وەڵامدانەوە بە هەوڵی بەردەوامی ئەوان بوو بۆ دزەکردنەنێو فوعەو کفریا.
دانیشتووانی فوعەو کفریا بەئاماژە بەوەی کە، ئەو پەلامارانە قورسترین پەلامارگەلێک بوون کە لەچەند مانگی ڕابردوودا تیرۆریستان بۆسەر فوعەو کفریا ئەنجامیان دا، تورکیایان بە بەرپرسی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە زانی و وتیان: ئانکارا لەهەوڵدایە خەڵک عەو ناوچەیە دەربکات.
دوو شارۆچکەی فوعەو کفریا لەباکووری ئیدلەب لە بیست و هەشتی مارسی٢٠١٥ـەوە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەتەواوەتی گەمارۆ دراوەو رۆژانە دەکەوێتە بەرپەلاماری بەهاوەنی. بیست وهەشتی مارسی٢٠١٨، ١٤هەزار تیرۆریست کە لەتورکیا مەشقیان پێکرابوو وتەیارکرابوون بە ئەنجامدانی پەلامارێکی قورس پارێزگای ئیدلەبیان داگیرکرد.