حوزه‌یران 11, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • کوژرانی١٨کەسی سیڤیل لەئاکامی هێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر

لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر قوتابخانەیەک لە ریفی حەسەکە هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا، ١٨کەسی مەدەنی کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی کەناڵی ئەلعالەم؛ تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو پەلامارانەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر حەسەکە، چەند کەسیش بریندار بوون.

حەوتەی ڕابردووش بەهۆی پەلاماری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی-ئەمریکی بۆسەر گردووپەڕی باشووری شاری حەسەکەی سووریا هەشت کەسی سیڤیل گیانیان لەدەست دا.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەساڵی٢٠١٤دا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، بەدەر لەچوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاواهەنگیی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە، ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی لەعێراق و سووریا خەڵتانی خاک و خوێن کردووە.

سووریا چەندین جار بەناردنیه نامەی جیاجیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوەکان، پەلامار وهێرشی نایاسایی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی شەرمەزار کردووە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: چەند تەقینەوە لەدەورووبەری شاری قەتیفە هەڵکەوتوو لەریفی دەمشقی سووریا ڕووی داوە.

ڕادیۆ"شام -ئێف- ئێم" ڕایگەیاند: ئەو دەنگانە لەبەر تەقینەوەی جبەخانەیەک لەدەورووبەری شاری قەتیفە بووە.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ