مووشەکی نوێی ئیسرائیلی بۆ دووپات بوونی دەستدرێژکارییەکان بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i342370-مووشەکی_نوێی_ئیسرائیلی_بۆ_دووپات_بوونی_دەستدرێژکارییەکان_بۆسەر_سووریا
ڕۆژنامەی زایۆنیستیی یەدیعوت ئاحارونوت باسی چێکرانی مووشەکی نوێی هەوا بۆ زەوینی ئیسرائیلی کرد بۆ پەلامار کردنەوە بۆسەر خاکی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2018 15:28 Asia/Tehran
  • مووشەکی نوێی ئیسرائیلی بۆ دووپات بوونی دەستدرێژکارییەکان بۆسەر سووریا

ڕۆژنامەی زایۆنیستیی یەدیعوت ئاحارونوت باسی چێکرانی مووشەکی نوێی هەوا بۆ زەوینی ئیسرائیلی کرد بۆ پەلامار کردنەوە بۆسەر خاکی سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی زایۆءنیستیی یەدیعوت ئاحارونوت لە ڕاپۆرتێک دا بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەم مووشەکانە لەساڵی 2019ەوە ڕادەستی سوپای زایۆنیستی  دەکرێت، وتیشی :  ئەم مووشەکانە توانایی هاوێژران لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف  شازدە، ئێف پازدە و ئێف سی و پێنجی هەیە.

ڕژێمی ئیسرائیل  بە جاران لە چوارچێوەی  داکۆکی  و پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکان، بنکەی سوپا و ژێرخانەکانی سوریای داوەتە بەر پەلامار .

میحوەری موقاومە  مانگی مەی ڕابردوو ی 2018  لە وڵامی پەلاماری مووشەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باکوور و ڕۆژاوای سوریا، دەیان مووشەکی  ناوەتە بنکەی سەربازیی ئەم ڕژێمە و بووەتە هۆی  لەکارکەوتنی  سیستمی  مووشەکیی گومبەزی ئاسنینی زایۆنیستەکان  . 

تێکچوونی هەڵس و کەوتی سیستمی گومبەزی ئاسنین لەبەرامبەر تواناییەکانی قەبووڵ کراوەی سیستمی بەرگری مووشەکی هێزی موقاومە بۆ تێکدانی  دەیان مووشەکی ئیسرائیلی ، لە نیگەرانییەکانی سەرەکیی ڕژێمی زایۆنیستییە.

دەوڵەتی دیمشەق بە جاران بە ناردنی  نامەی جیاجیا بۆسکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و  سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە، داوای ئیدانەکرانی پەلامارە پەیتاپەیتاکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردوە بۆسەر خاکی سوریا.