دیمەشق، پەلاماری تورکیا و ئەمریکا بۆسەر مەنبەجی سوریای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i343104-دیمەشق_پەلاماری_تورکیا_و_ئەمریکا_بۆسەر_مەنبەجی_سوریای_ئیدانە_کرد
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەلاماری هێزی تورکیا و ئەمریکا بۆسەر دەورووبەری شاری مەنبەجی ئیدانە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2018 17:20 Asia/Tehran
  • دیمەشق، پەلاماری تورکیا و ئەمریکا بۆسەر مەنبەجی سوریای ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەلاماری هێزی تورکیا و ئەمریکا بۆسەر دەورووبەری شاری مەنبەجی ئیدانە کرد .

سەرچاوەکانی خۆجێیی  ڕۆژی ڕابردوو باسی سەقامگیر بوونی هێزی سوپای تورکیا لە شاری مەنبەجیان کرد لە باکووری سوریا ، ئەمریکاش  هێزی سەربازیی خۆی لەم ناوچەیە سەقامگیر کردووە  . 

ئەنقەرەوواشینگتۆن لەسەر چۆنیەتیی کۆنترۆڵکردنی مەنبەج  ڕێککەوتوون. بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا،  وەزارەتی دەرەوەی  سوریا ڕایگەیاند: هەوڵی ئەمریکا و تورکیا بۆ پەلامار کردنەسەر خاکی سوریا، هەوڵی دیمەشقی  بۆ  ئازاد کردنی هەموو خاکی سوریا لە بوونی هێزی بیانی دەستدرێژکار، زۆرتر دەکات  . 

لە درێژەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا  ڕاگەیەندراوە: پەلاماری هێزی تورکیا و ئەمریکا بۆسەر دەورووبەری شاری مەنبەج لە ئاراستەی  دەستدرێژکاریی هەمیشەیی بە دژی سەروەریی خاکی  سوریاو ئاڵۆزتر کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە ، ئەنجام دەبێت  . 

وەزارەتی دەرەوە  هەروەها  داوای ئیدانەکرانی دەستدرێژکارییەکانی ئەمریکا و تورکیای کرد لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە  . 

شاری مەنبەج لە پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سوریا و لە نیزیک سنووری  تورکیایە و دانیشتوانی ئەم شارە کورد و عەرەبن . 

سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانیڤەری 2018 ، ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەژێر ناوی  چڵە زەیتوون  بە دژی کوردەکانی شاری عەفرین  لە باکووری سوریا، دەست پێکردووە.