دۆزرانەوەی چەک و چۆڵی فەڕەنسی لە باشووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i344996-دۆزرانەوەی_چەک_و_چۆڵی_فەڕەنسی_لە_باشووری_سووریا
سوپای سووریا لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی پارێزگای درعای باشووری وڵاتەکەی ، دەستی گرت بە سەر ڕادەیەک کەرەستەی جەنگ و چەکی سازکراویی فەرەنسایی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2018 09:30 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەک و چۆڵی فەڕەنسی لە باشووری سووریا

سوپای سووریا لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی پارێزگای درعای باشووری وڵاتەکەی ، دەستی گرت بە سەر ڕادەیەک کەرەستەی جەنگ و چەکی سازکراویی فەرەنسایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەلمەیادین؛ سوپای سووریا دەستی گرتووە بە سەر هەژمارێک مووشەکی دژە تانکی سازکراوی کۆمپانیای کەرەستەی جەنگیی "Nexter"ی فەرەنسا لە حەشارگەکانی تیرۆریستان لە ناوچە ڕزگار کراوەکانی پارێزگای دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا.

ئەو سیستەمە دژە تانکە لە ناوچە رزگار کراوەکانی "غرز"، "گمرک قدیم" و "گردان الهجانه" لە باشووری ڕۆژاوای دەرعا دۆزراونەتەوە.

سوپای سووریا لە ماوەی چەن ڕۆژی رابردوودا لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتە توانی کۆنترۆڵی بەشێکی زۆر لە پارێزگای دەرعا بگرێتە دەست و هەروەها بوارگەی "نصیب" گرینگترین بوارگەی سەرسنووریی نێوان ئەم وڵاتە و ئەردەن لە ژێر دەستی تیرۆریستان دەربێنێ.

فەرەنسا لە ساڵانی ئەمدواییەدا یەکێک لە دابین کەرانی سەرەکیی چەک و  کەرەستەی جەنگی بۆ وڵاتانی عەرەبی ناوچە لەوان عەرەبستان و ئیمارات بووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە؛ سوپای سووریا شەوی ڕابردوو توانی کۆنترۆڵی دەرعا بگرێتە دەست و بڕیار دراو تیرۆریستان چەک و کەرەستە جەنگییە قورس و نیوەقورسەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا بکەن.