دۆزرانەوەی چەکی ئیسرائیلی لە حومسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i346754-دۆزرانەوەی_چەکی_ئیسرائیلی_لە_حومسی_سوریا
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سوپای سوریا لە ناوچەی جولە لە دەوروبەری بەشی باکووری حومس، ژومارێک چەکی ئیسرائیلی دۆزرایەوە و دەستی بەسەر داگیرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2018 15:36 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەکی ئیسرائیلی لە حومسی سوریا

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سوپای سوریا لە ناوچەی جولە لە دەوروبەری بەشی باکووری حومس، ژومارێک چەکی ئیسرائیلی دۆزرایەوە و دەستی بەسەر داگیرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  چوارشەممەی منار، لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیونەدا ، هەمار چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازی سەربە تاقمە چەکدارەکانی لە دەورووبەری بەشی باکووری حومس لەوان بۆمبی ئیسرائیلی و مووشەک، دۆزراوەتەوە.

بەرلەمەش چەک و کەرەستەی ئەمریکی و ئیسرائیلی سەربە تیرۆریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لە وان دەرعا ، ریفی دیمەشق  و قەلموونی ڕۆژهەڵاتی لەلایەن هێزی سوپای سوریا دۆزرابووەوە و دەستی بەسەر دا گیرا بوو  . 

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە جاران بەمەبەستی داکوکی کردن  و پشتیوانی کردن لە تیرۆریستان بنکەی سوپای سوریای داوەتە بەر پەلامار  . 

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان  کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان  داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی  هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەست پێکراوە کە لەبەر خەباتی  خەڵک و سویای سوریا پیلانی دوژمنان  ناکام ماوەتەوە.