درێژەی پەلامارەکانی سوپای سووریا بۆسەر تیرۆریستەکان لە حەماو سوەیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347058-درێژەی_پەلامارەکانی_سوپای_سووریا_بۆسەر_تیرۆریستەکان_لە_حەماو_سوەیدا
سوپای سووریا لە دەرێژەی هەڵمەتی خۆی لە گردوپەڕی حەماو سوەیدا ، زەبری قورسیان لە ترۆریستەکانی جێگیر لەم ناوچانە گەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2018 12:46 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی سوپای سووریا بۆسەر تیرۆریستەکان لە حەماو سوەیدا

سوپای سووریا لە دەرێژەی هەڵمەتی خۆی لە گردوپەڕی حەماو سوەیدا ، زەبری قورسیان لە ترۆریستەکانی جێگیر لەم ناوچانە گەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە کەناڵی تە لەفیزیۆنی ئەلئەخباریەی سووریا ، بڕێک لە یەکەکانی سوپای سووریا پەلاماریان کردەسەر ناوەندی  گروپە ترۆریستەکان لە گردوپەڕی باکووری حەما وبە  موشەکی ڕێنوێنی کراو، ترۆمبێلێکی زرەیی ترۆریستەکانیان لە جادەی " جسرئەلشغور-ئەلسرمانیە' تەقاندەوە وسەرنشینەکانیان کوشتن. لە مێحوەری ناوچەکانی " زیزون لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاوای "حەما" یش یەکەی توپخانەیی سوپای سووریا گروپە ترۆریستەکانیان بە توندی دایە بەر هیرش. لەلایەکی ترەوە ، لەبەرەی باشووری وبەشێوەی دیار وئاشکرا سارای ڕۆژهەڵاتی سوەیدا ، سوپای سووریا ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان پەرە پێ دا وزاڵبوونی خۆیانیان بە سەر سنوورەکانی ئیداری لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا پاوەجی کرد وبۆ پێشرەوی بەرەو ناوچەکانی " ئەرز ئەلبیزا" وئەلرحبە" وگەمارۆی ترۆریستەکان لە تلول ئەلسەفا"بە هەڵمەتی خۆیان لەدژی گروپە ترۆریستەکاندرێژە ئەدەن. یەکەی ئەندازیاری سوپای سووریایش بۆ پاکتاو کردنی ناوچە ئازادکراوەکان لە قوڵایی سارای سوەیدا و پاک وخاوین کردنی ئەم ناوچە لە مین هەوڵ ئەدات. قەیران لە سووریا لەساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیان بەخت کردنی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە مایەوە.