پاکتاوکردنی دوایین بنکەی داعش لە سارای سویدا لە لایەن ئەرتەشی سوریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i348374-پاکتاوکردنی_دوایین_بنکەی_داعش_لە_سارای_سویدا_لە_لایەن_ئەرتەشی_سوریاوە
سەرچاوە سوریەکان رایانگەیاند : ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ دوشەممە چەندین پەلاماری وردی کردە سەر دوایین بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە تەلوەل سەفا لە سارای رۆژهەڵاتی سویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان تیرۆریست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2018 09:44 Asia/Tehran
  • پاکتاوکردنی دوایین بنکەی داعش لە سارای سویدا لە لایەن ئەرتەشی سوریاوە

سەرچاوە سوریەکان رایانگەیاند : ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ دوشەممە چەندین پەلاماری وردی کردە سەر دوایین بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە تەلوەل سەفا لە سارای رۆژهەڵاتی سویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان تیرۆریست .

بە پێی راپورتی رۆژی دوشەممەی ئیسنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، ئەرتەشی سوریا هەروەها هەوڵی تیرۆریستان بو دزەکردن لە نێو ناوچەی نزیک بە ئاوبەندی هاتیل لە باکووری رۆژاوای تەلوەل سەفای ناکام هێشتەوە .

ئەرتەشی سوریا لە نۆی ئابەوە هەڵمەتی خاشەبڕکردنی گروپی تیرۆریستیی داعش لە بادیەی روژهەڵاتی سویدا دوایین بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە باشووری سوریا دەست پێکردووە .

لە لایەکی دیکەوە ، پەلاماری چەکدارانی سەر بە گروپی تیرۆریستیی ئەسوەد شەرقیە ی بەر داکۆکی ئەمریکا ، بۆسەر ناوچەی تەدمور لە پارێزگەی حومس لە ئەنجامی  پەرچەکرداری بە کاتی خۆی ئەرتەشی سوریا رووبەڕووی شکست بۆوە .

لەم هەڵمەتەدا دوو تیرۆرست کوژران و دووی دیکەش گیران کە گیراوەکان دانیان ناوە بەوەی کە پسپۆڕانی ئەمریکی راهێنانی ئەم گروپە دەکەن .