ڕژێمی زایۆنی هەڕەشەی تیرۆری لە سەرۆک کۆماری سووریا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i349310-ڕژێمی_زایۆنی_هەڕەشەی_تیرۆری_لە_سەرۆک_کۆماری_سووریا_کرد
وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی بە بڵاو کردنەوەی چەن وێنەیەکی بانگەشەکراو سەبارەت بە شوێنی ژیان و نیشتەجێ بوونی "بەشار ئەسەد"، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و شوێنی سەقامگیر بوونی تانکەکەناتی سوپای سووریا، هەڕەشەی تیرۆری لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2018 09:40 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی هەڕەشەی تیرۆری لە سەرۆک کۆماری سووریا کرد

وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی بە بڵاو کردنەوەی چەن وێنەیەکی بانگەشەکراو سەبارەت بە شوێنی ژیان و نیشتەجێ بوونی "بەشار ئەسەد"، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و شوێنی سەقامگیر بوونی تانکەکەناتی سوپای سووریا، هەڕەشەی تیرۆری لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مێدیایەکی ڕژێمی زایۆنی بە ناوی تایمز ئاف ئیسراییل، وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دووشەممە لە هەوڵ بۆ ئاشکرا کردنی شوناسی شەڕاشۆیانە و شەڕخوازانەی خۆی بانگەشەی کرد: ئەو وێنەگەلەی لە ڕێگای نوێترین مانگی دەسکردی سیخوڕی خۆیەوە بە ناوی (Ofek 11) بە دەست هێناوە.

کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ماوەیەک لەمەوبەریش کاتێک کە سوپای سووریا پاش شکست پێهێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش خەریکی بە دەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەروە و بەربڵاو و پێشڕەوی دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی باشووری سووریا بوو، هەڕەشەی تیرۆری لە بەشار ئەسەد کردبوو.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات وگرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.

ئیسراییلیش کە یەکجار نیگەرانیی شکست هێنانی تیرۆریستان لە سووریایە، بەردەوام بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا بۆردومان دەکات.