ناکارامەیی تیرۆریستەکان لە دزە کردنە ناو پارێزگەی" حەما" ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i350494-ناکارامەیی_تیرۆریستەکان_لە_دزە_کردنە_ناو_پارێزگەی_حەما_ی_سووریا
سوپای سووریا بنکە وبارەگای گروپە تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگەی حەما لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی ، بە چەکی قورس دایە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • ناکارامەیی تیرۆریستەکان لە دزە کردنە ناو پارێزگەی

سوپای سووریا بنکە وبارەگای گروپە تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگەی حەما لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی ، بە چەکی قورس دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سووری ڕۆژی دوشەممە ڕایانگەیاند: سوپای سووریا بە چەکی قورس ، تیرۆریستەکانی بەناو " حێزبی تورکستان "یان  کە لە پێناوی دزەکردنە ناو دەوروبەری دوو گوندی " ئەلمەنسورە" و" تیل واسیت" لە باکووری ڕۆژئاوای حەمابوون، ناچاربە پاشەکشە کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە ، لە هەڵمەتی سوپای سووریا لەدژی گروپی تیرۆریستی " حێزبی تورکستانی" ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کوژران وبرینداربوون. حەوتەی ڕابردوو یش تاقمێک لە تیرۆریستەکان هەوڵیان دا لە مێحوەری شاری " مورک" لە باکووری حەما " دزەبکەنە  ناو بڕیک لە بنکەکانی سوپا کە بە وشێاری هێزە کانی سوپا ناچار بە پاشەکشە بوون. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە وگروپە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا.