بەشار ئەسەد: سەرکەوتنی سووریا بە سەر تیرۆریزم بە مانای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی عەرەبییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i352808-بەشار_ئەسەد_سەرکەوتنی_سووریا_بە_سەر_تیرۆریزم_بە_مانای_سەرکەوتنی_هەموو_وڵاتانی_عەرەبییە
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: سەرکەوتنی سووریا بە سەر تیرۆریزم بە مانای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی عەرەبی بە سەر پیلانگێڕییەکانی ڕۆژاوایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2018 06:39 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: سەرکەوتنی سووریا بە سەر تیرۆریزم بە مانای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی عەرەبییە

سەرۆک کۆماری سوریا وتی: سەرکەوتنی سووریا بە سەر تیرۆریزم بە مانای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی عەرەبی بە سەر پیلانگێڕییەکانی ڕۆژاوایە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "بەسار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دووشەممە لە دیداری لێژنەی پەرلەمانیی ئەردەنیدا لە دیمەشق بە پێداگری لە سەر دەوری پەرلەمانەکان لە رابوونی گەلاندا وتیشی: گەل و سوپای سووریا پێبەندە بە کۆڵەکەی نەتەوەیی عەرەبیی خۆی کە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆراگری دێتە ئەژمار.

شاندی پەرلەمانی ئەردەنی هەروەها لە دیداری "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد لە سەر گرینگایەتی  بنیاتنرانەوەی بوارگەی سەرسنووریی "نصیب" لە نێوان سووریا و ئەردەن بە بە پێی خواستی دوو گەل و کاریگەریی پۆزتیڤی لە سەر پەرەپێدانی ئاڵ و ێری کەل و پەل و بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی و سات و سەودای ئابووریی لە نێوان دو وڵات.