هەنگاوی نائاسایی ئەمریکا؛ ڕۆنانی دوو بنکەی سەربازیی دیکە لە گرێسپیی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i354150-هەنگاوی_نائاسایی_ئەمریکا_ڕۆنانی_دوو_بنکەی_سەربازیی_دیکە_لە_گرێسپیی_سووریا
ئەمریکا دوو بنکەی سەربازیی دیکەی لە دەڤەری شاری "گرێسپی" (تل ابیض) لە پارێزگای ڕەقە هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا داناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2018 08:46 Asia/Tehran
  • هەنگاوی نائاسایی ئەمریکا؛ ڕۆنانی دوو بنکەی سەربازیی دیکە لە گرێسپیی سووریا

ئەمریکا دوو بنکەی سەربازیی دیکەی لە دەڤەری شاری "گرێسپی" (تل ابیض) لە پارێزگای ڕەقە هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا داناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: بە دانرانی ئەم دوو بنکەیە کە باکووری پارێزگای ڕەقە ، ژماری بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانیان لێ دەکرێ، گەیشتۆتە ٢٢١ بنکە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە ئەمریکاییەکان ڕۆژی ٢٧ی نۆڤەمبەریش بنکەیەکی دیکەیان لە ناوچەی «بئرعاشق»  لە نێوان شاری گرێسپی و شارۆچکەی سلوک لە نزیکی سنوورەکانی نیوان سووریا و تورکیا دانا و تەیاریان کرد بە هەموو چەشنە چەک و کەرەستەی سەربازی و پێوەندی و هەواڵگری.

هاوکات لەگەڵ ئەو جم و جۆڵانەی ئەمریکا، هێزەکانی دیموکراتیکی سووریاش دەستیان کردووە بە بەهێزتر کردن و تەیار کردنی هەموو بنکە و مەتەرێزەکانیان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان سووریا و تورکیا لە باکووری پارێزگای ڕەقە.