وەزیری دەرەوەی سووریا گەییشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i357089-وەزیری_دەرەوەی_سووریا_گەییشتە_تاران
وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گەییشتە تاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2019 08:17 Asia/Tehran
  •  وەزیری دەرەوەی سووریا گەییشتە تاران

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەلید موعەللیم وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە تاران چاوی بە موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بکەوێت و سەبارەت بە دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی سووریا وتووێژی لەگەڵ بکات.

«گێئیر پترێسێن» نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریاش ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی تاران دەکات.

گەشتی وەلید موعەللیم وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا بۆ تاران لە حاڵێکدا ئەنجام دەگرێت کە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە سووریا بڕیارە ١٤ی فڤریە لە شاری سوچیی ڕووسیا بەڕێوە بچێت.