نیگەرانی دەربڕینی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دواهاتی کارتێکەری شەڕ بەسەر منداڵانی سوری
لیژنەی مافی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کارتێکەری نەرێنی زۆرتر لە حەوت ساڵ شەڕ و قەیرانی پەلامارە تیرۆریستییەکان لەسەر ژیانی منداڵانی سوری، نیگەرانی دەربڕی .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هۆوا، لیژنەی مافی مرۆڤی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان ، شەڕ و پەلاماری تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریای لەم بوارەدا کە چارەنووسی منداڵانی ئەم وڵاتەی تێک داوە، ئیدانە کرد .
ئەم لیژنەیە لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا ئاماژەی کردە کەڵک وەرگرتن لە چەکی نائاسایی و نایاسایی وەک بەرمیلی بۆمبا، بۆمبای هێشوویی و ماددەی شیمیایی ژەهراوی و هەروەها کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە کچانی تازەلاو و زەواجی زۆرەملێیان لەگەڵ ئەوان لە ڕەوتی شەڕی سوریا.
کارناسانی لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕادەست کرانی ئەنجامی لێکدانەوەی کۆتایی خۆیان لە بواری قەیرانی سوریا ڕایانگەیاند: ئەم لیژنەیە بەتایبەت سەبارەت بە زانیاری بڕواپێکراو و پشت ڕاست کراوە لەبارەی هەزاران منداڵی کوژراو و بریندار بوو لە پەلاماری تاقمەکانی تیرۆریستی، نیگەرانە.