گەڕانەوەی دەیان هەزار ئاوارەی سووریایی لە ئەردەن بۆ سووریا
شوبات 19, 2019 12:09 Asia/Tehran
ناوەندی پێشوازی لە ئاوارە سووریاییەکان ڕایگەیاند : لە ژوئیەی ٢٠١٨ هەتا ئێستاکە ٨٢ هەزارکەس لە ئاوارەکانی سووریایی سەقامگیر لە ئەردەن بۆ ولاتی خۆیان گەڕاونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ڕۆژنامەی " ئەلدەستور" لە نێوان ئەم ژمارە لە ئاوارە سووریاییەکان ٢٤هەزارو ٩٠٦ ژن و٤٢ هەزارو ٢٨١ منداڵ بەرچاو دەکەون. ئەم ئاوارانە بە سەرنج دان بە دامەزرانی ئەمنیەت لە ناوچە باشووریەکانی سووریا وکرانەوەی هەمدیسانی تێپەڕگەی سنووری جابیر - نەسیب - لەنێوان ئەردەن وسووریا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان. دەوڵەتی سووریا لەم پێناوەدا دەستی کردوە بە ناردنی ئیمکانات ، ئاوەدان کردنەوەی ڕێگاکان ، چاکسازی تۆڕی ئاو وکارەبا ودابین کردنی کەل وپەلی تەندوروستی دەرمانی لە ناوچە ئازاد کراوەکان لەدەس تیرۆریستەکان هەتا دۆخەکە بۆ گەرانەوەی ئاوارە سووریایەکان ئامادە بێت.
سەرپەیڤ