دیداری جێگری نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ "فەیسەڵ میقداد" ؛ هاسان کردنەوەی دانوستانی نێوان سوورییەکان
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا و جێگری نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا سەبارەت بە دەوری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هاسان کردنەوەی وتووێژی نێوان سوورییەکان بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییە؛ "فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا و "ڕەمزی عزەدەین ڕەمزی" جێگری نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا سەبارەت بە باروودۆخی ئێستای سووریا و ئەو هەوڵانەی دەدرێ لە ئاستی جۆربەجۆردا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیران لەم وڵاتە ، بە پێی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سوور و پێداگرن لەسەر دەسدەڵاتدارێتی، سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و یەکدەنگیی گەلی سووریا، وتووێژیان کرد.
هەروەها لەو دیدارەدا ئەنجامەکانی سەفەری نێردراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سووریا لە مانگی ڕابردوویش خرایە بەر باس و وتووێژ؛ هەڵگرتنی هەنگاوە بەرایییەکانی سەفەری داهاتووی نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریایش لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو دیدارە بوو.
"گییەر پیدێرسۆن" Geir pedersen ئەمدواییە چالاکیی خۆی وەکوو نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا دەست پێ کردووە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.