وریایی دانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ بارودۆخی دژواری ئاوارە سوریەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358071-وریایی_دانی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لەمەڕ_بارودۆخی_دژواری_ئاوارە_سوریەکان
ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداریی دا لەبارەی دۆخی ترسناکی ئەو ئاوارانەی لە شاری هەجین لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەر پەلامارەکانی گرووپی ترۆریستیی داعش هەڵاتوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2019 15:28 Asia/Tehran
  • وریایی دانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ بارودۆخی دژواری ئاوارە سوریەکان

ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداریی دا لەبارەی دۆخی ترسناکی ئەو ئاوارانەی لە شاری هەجین لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەر پەلامارەکانی گرووپی ترۆریستیی داعش هەڵاتوون .

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، "ستێفان دوجاریک" وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری پاراستنی گیانی ئاوارەکان لە سوریا بوو کە لەبەر سەرماو سۆڵەو نەبوونی خۆراک بەرەوڕووی مەترسی بوونەتەوە.

دوجاریک هەروەها دەستەبەرکرانی دەسڕاگەیشتنی ئاوارەکان لە سوریا بەیارمەتی و ڕاژەکارییە جیاجیاکان لەوان ڕاژەکاریی پزشکی، بە پێویست زانی.

ستێفان دوجاریک لەدرێژەی قسەکەیدا وتی: ئەو ئاوارانەی ڕوویان کردۆتە باکوری سوریا، لەناوچەی ژێرکۆنترۆڵی گرووپی ترۆریستیی داعش گەمارۆ دراون و هیچ یارمەتی یان ڕاژەکاریەکی پزشکی وەرناگرن.

بەپێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ژمارێک لەو ئاوارانە لەبارودۆخێکی یەکجار مەترسیداردا گەیشتنە کەمپەکان.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ٦١ منداڵ لە سەر ڕێگای هەجین بۆ کەمپی "الهول" کە ٤١هەزار ئاوارەی تێدایە، گیانیان لەدەست داوە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.

سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیاتوانی دۆسیەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە داخات و کۆتایی پێ بێنێ.