کۆبوونەوەی عەشایری قامیشلوو ی سووریا لە پشتیوانی ولاگری لە سوپای ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358131-کۆبوونەوەی_عەشایری_قامیشلوو_ی_سووریا_لە_پشتیوانی_ولاگری_لە_سوپای_ئەم_وڵاتە
سەرۆکانی هۆزی " ئەلشرابیین" وبڕێک لە گەورە عەشیرەکانی عەرەب لە شاری قامیشلوولەپاڕێزگەی حەسەکەی سووریا لە پشتیوانی لە سوپای ئەم وڵاتە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکانی داعش، کۆبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2019 15:59 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی عەشایری قامیشلوو ی سووریا لە پشتیوانی ولاگری لە سوپای ئەم وڵاتە

سەرۆکانی هۆزی " ئەلشرابیین" وبڕێک لە گەورە عەشیرەکانی عەرەب لە شاری قامیشلوولەپاڕێزگەی حەسەکەی سووریا لە پشتیوانی لە سوپای ئەم وڵاتە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکانی داعش، کۆبوونەوە.

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر ، بەشداربووان لە کۆبوونەوەی دژە تیرۆریستی لە قامیشلوو لەسەر یەکیەتی ویەکگرتوویی ویەکپارچەیی خاکی سووریا لە شەڕ لەگەڵ تیرۆریسم هەتا پاکتاوکرانی تۆکمە وتەواوی ئەم وڵاتە لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان پیداگریان کرد. بەشداربووان لەم کۆبوونەوەیە هەروەها بە دەرکردنی بەیان نامەیەک خوازیاری کۆتایی دان بە بوونی ناڕەوانی ئەمریکیەکان لە سووریا وگەڵاڵە کرێت وپیسەکانیان بۆ پارچەپارچە کردنی ئەم وڵاتە بوون. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە ، سوپای سووریا بنکەو بارەگای تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە ئەدلیب ودەوروبەری گوندی مەعرکبە لەگردوپەڕی باکووری حەمایان دایە بەر گوللە هاوەن . لەم پەلامارە سەرەڕای کوژران وبرینداربوونی ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان ، ترۆمۆبیلی سەربازی وکەرەسە وئامیرەکانیان تەقاندنەوە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بە رپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا کە بە هەوڵی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان پوچەڵ کرایەوە.