بەشداری سووریا لە کۆنفرانسی یەکیەتی پەرلەمانەکانی عەرەبی لە ئەمان
سەرۆک پەرلەمانی سووریا وتی بەپێی بانگهێشتی ڕەسمی هاوشانی ئەردەنی خۆی لە کۆنفرانسی یەکیەتی پەرلەمانە عەرەبیەکان لە عەممانی پیتەختی ئەردەن بەشداری دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا ، شاندێکی پەرلەمانی ئەردەنی بە سەرۆکایەتی تاریق خوری ١٢ی فڤۆریە لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ " حەمودە ئەلسەباغ" سەرۆک پەرلەمانی سووریا لە دەمیشق ، لەناوبراو بە شێوەی فەرمی بۆ بەشداری کردن لە بیست ونۆهەمین کۆنفرانسی یەکیەتی پەرلەمانەکانی عەرەبی کە بڕیارە مانگی ئۆت لەعەممان بەڕێوە بچێت ، بانگهێشتی کرد. ٣٠مین کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەبیش بریارە مانگی مارس لە تونیس بەڕێوە بچێت. ئێستاکە بانگهێشت لە سووریا بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی وەکوو ڕێکخراوێکی سەربە کۆمکاری عەرەب پێشاندەری بە ئاکام گەیشتنی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی دەمیشق بۆئەم یەکیەتیە دوای هەڵپەساردنی ئەندامیەتەکەی لە ساڵی ٢٠١١ لە لایەن بریک لە وڵاتانە. یەکیەتی پەرلەمانە عەرەبیەکان ١٦ی دێسەمبەری ٢٠١٨ بە دەرکردنی بەیان نامەی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب وباقی دامەزراوە عەرەبیەکانیان بە هاوئاهەنگی بۆ گەڕاندنەوەی سووریا بۆ کەش وهەوای عەرەبی بانگهێشت ولەسەر پێویستی بەشداربوون لە بەدی هاتنی ڕێگە چارەی سیاسی بە مەبەستی پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە ودابین کردنی ئەمنیەت بە دوورلە هەرجۆرە کێشەو تێکەڵچوون پیداگری کردبوو.