چوونەدەری بەسەدان کەسی سیڤیل لە شارۆچکەی باغوز لەرۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358330-چوونەدەری_بەسەدان_کەسی_سیڤیل_لە_شارۆچکەی_باغوز_لەرۆژهەڵاتی_سوریا
بەسەدان کەسی سیڤیل لە دەس و پێوەندییەکانی داعش، دواپێگەی گەمارۆدراوی گرووپە ترۆریستییەکان لەباغوز، رۆژهەڵاتی سوریایان بەرەو ئۆردوگای ئەلهول، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لەباکوری ئەو وڵاتە جێهێشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2019 08:54 Asia/Tehran
  • چوونەدەری بەسەدان کەسی سیڤیل لە شارۆچکەی باغوز لەرۆژهەڵاتی سوریا

بەسەدان کەسی سیڤیل لە دەس و پێوەندییەکانی داعش، دواپێگەی گەمارۆدراوی گرووپە ترۆریستییەکان لەباغوز، رۆژهەڵاتی سوریایان بەرەو ئۆردوگای ئەلهول، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لەباکوری ئەو وڵاتە جێهێشت.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا سەربە نەیارانی سوری، هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) چاوەڕوانی گواستنەوەی کەسانی سیڤیلن هەتا لەمەڕ هێرش بۆسەر دواپێگەی گەمارۆدراو لەناو شارۆچکەی باغوز، بڕیاربدەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پیاوانی گومانلێکراو بە هاوپێوەندبوون بە داعش گوێزرانەوە ناوەندەکانی گرتن و گرتووخانەکان.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووش لە سێ جاردا ژمارێک بارهەڵگر لەشارۆچکەی باغوز چوونەدەر کە سێیەم جار لانیکەم چل و شەش لۆریی هەڵگری بەسەدان کەس شارۆچکەی باغوزیان جێهێشت.

هەروەها لە دووجاریشدا نزیک بە پەنجا هەزار کەس لەو شارۆچکە چوونەدەر کە زیاتر لە پێنج هەزاریان سەربەداعش بوون.

لەهەمان کاتدا، دەزگەی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا بەئاماژە بە هاتنی٢٠٠بارهەڵگری هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ فڕۆکەخانەی عەینولعەرەب لەباکوری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب ڕایگەیاند: ژمارێک لەو بارهەڵگرانە، هەڵگری چەکەمەنی و تەقەمەنی بوون.

لەئاگۆستی٢٠١٤وە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی سوری لە پارێزگاکانی ڕەققە، دێرەزوور، حەسەکەو حەڵەب لەئەنجامی بۆردومانەکانی هاوپەیمانیی بەناو ئەمریکی ، خەڵتانی خاک وخوێن کراون.