دۆزرانەوەی تەرمی پاکی شەهیدانی بێ ناوونیشانی(مفقود) ئێرانی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358341-دۆزرانەوەی_تەرمی_پاکی_شەهیدانی_بێ_ناوونیشانی(مفقود)_ئێرانی_لە_سووریا
پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا ، ڕایگەیاند، تەرمی پاکی پێنج کەس لە شەهیدانی بێ ناوونیشانی ئێرانی لە سوریا دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2019 12:59 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تەرمی پاکی شەهیدانی بێ ناوونیشانی(مفقود) ئێرانی لە سووریا

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا ، ڕایگەیاند، تەرمی پاکی پێنج کەس لە شەهیدانی بێ ناوونیشانی ئێرانی لە سوریا دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی رۆژی چارشەممە لەڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهەوڵی بێ ووچان و بەردەوامی گرووپی بەدواداگەڕانی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، تەرمی پاکی پێنج کەس لە شەهیدانی ئێرانی کە لەکاتی ئەنجامدانی فەرمانبەرێتی ڕاوێژکارانە لە سوریا شەهید ببوون، دۆزرایەوەو پاش ئەنجامدانی تاقیکاریی"دی ئێن ئەی" شووناسی ئەوان ئاشکرا بوو.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: تەرمی پاکی ئەو شەهیدانە حەوتەی داهاتوو لە پارێزگاکانیان بەڕێ و ئەسپەردە دەکرێن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو لایەنگرانیان لەوان ئیمارات بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو، دوابەدوای ئەو قەیرانە، سوریا داوای لە ئێران کرد یارمەتی دەمشق بدات لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان.

سوپای سوریا بەیارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی کۆتایی بێنێ بە دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش .