پەلاماری ترۆریستان بۆسەر هێزگەی کارەبای "حەماە"ی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358381-پەلاماری_ترۆریستان_بۆسەر_هێزگەی_کارەبای_حەماە_ی_سوریا
پەلاماری مووشەکیی گرووپە ترۆریستییەکان بۆسەر هێزگەی کارەبای شاری "مەحرەدە" لەباکوری پارێزگای حەماەی سوریا، زیانی زۆری لەو هێزگە دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2019 07:26 Asia/Tehran
  • پەلاماری ترۆریستان بۆسەر هێزگەی کارەبای

پەلاماری مووشەکیی گرووپە ترۆریستییەکان بۆسەر هێزگەی کارەبای شاری "مەحرەدە" لەباکوری پارێزگای حەماەی سوریا، زیانی زۆری لەو هێزگە دا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ترۆریستان لەدرێژەی پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ناسراو بە ناوچەی کەم کێشە لە ئیدلەب، رۆژی چوارشەممە بیست مووشەکیان گرتە هێزگەی کارەبای شاری "مەحرەدە" کە زیانی زۆری لێکەوت.

سوپای سوریاش لەکاردانەوە بەو پەلامارە، سیستەمی مووشکی و مۆڵگەکانی ترۆریستانی پێکاو زیانی قورسی لە هێز و کەرەستەکانیان دا.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو لایەنگرانیان لەوان ئیمارات بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو، دوابەدوای ئەو قەیرانە، سوریا داوای لە ئێران کرد یارمەتی دەمشق بدات لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان.

سوپای سوریا بەیارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی کۆتایی بێنێ بە دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش .