گەڕانەوەی ژمارێکی دیکە لە شاروومەندانی سووری بۆ ڕیف دیمەشق
دەوڵەتی سووریا بە دابین کردنی ئیمکاناتی بەرایی بۆ ژیان لە شارۆچکەی "خان شێخ" ی دەڤەری دیمەشق، بواری گەڕانەوەی بۆ بیست هەزار کەس بۆ ئەو ناوچەیە خۆش کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ شارۆچکەی "خان شیخ" لە ڕیفی دیمەشق کە سێهەمین ئۆردوگای گەورەی فەلەستینییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار، پاش چەندین ساڵ زاڵێتی گرووپە چەکدارەکان بە سەر ئەو ئۆردوگایە، گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ دەوڵەتی سووریا ژێرخانەکانی ئەم شارۆچکەی ئامادە کردووە و دام و دەزگە گرینگ و بنەڕەتییەکانی نۆژەن کردۆتەوە تا رادەیەک کە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا هان دراون بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شارۆچکەی "خان شێخ".
هەروەها "عومەر شیمالی" سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی خان شێخ وتی: تۆڕی ئاور شاری و تۆڕی بەدالە ئێستاکە لەم شارەدا کەوتۆتە گەڕ و هەوڵ دەدەن دام و دەزگە ژێرخانییەکانی دیکەیش وەڕێ خەین.
حەشیمەتی سووریا پێش دەسپێبوونی قەیران لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٢٤ ملوێن کەس ڕاگەیەندرابوو کە بە هۆی پەلاماری گرووپە تیرۆریستییەکان بۆسەر ئەم وڵاتە، لە ساڵانی ئەمدواییەدا نزیکەی ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی سووریا ئاوارەی شار و گوندەکانی نێو خودی ئەم وڵاتە و یان وڵاتانی تورکیا، مسر، لوبنان، ئەردەن و هەروەها ئەورووپا بوونە.
پاش دامەزرانی هێورییەکی نیسبی لە سووریا، ژمارێکی زۆر لە ئاوارەکان خوازیاری گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیانن و تا ئێستا نزیکەی ٥ ملوێن ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.