خۆپیشاندانی دژە ئەمریکی دانیشتوانی رەقەی سوریا
دانیشتوانی شاری رەقەی سوریا داوای چوونەدەری هەرچی خێراتری چەکدارانی ئەمریکی لەم شارەی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، دانیشتوانی شاری ڕەقەی سوریا بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و بەرزکردنی دروشمی دژە ئەمریکی ، پێداگرییان لەسەر چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا.
بەپێی هەواڵێکی تر چەکدارانی سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانی تەکفیرییان لە دەورووبەری پارێزگەی حەما داوەتەبەر پەلامار کە کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستان و بریندار بوونی ژومارێکی تری لێکەوتەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دژە داعش،یش لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند لە پەلاماری ئەم هاوپەیمانییە لەساڵی 2014 هەتا ژانیڤەری 2019 لەئێراق و سوریا تائێستا هەزارو 257 کەسی سیڤیل کوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئووتی 2014 هەتا کۆتایی ژانیڤەری 2019، سی وسێ هەزار و 921 پەلامار لە ئێراق و سوریا کراوە .