هەڵمەتی دژە تیرۆریستیی ئەرتەشی سوریا لەپارێزگەی حەما
ئەرتەشی سوریا شەوی رابردوو بە پەلامار بۆسەر بنکە و مۆڵگەی تیرۆریسان لە پارزێگەی حەما ، لە رۆژاوای ئەو وڵاتە ، زەبری قورسی بەوان گەیاند .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەرتەشی سوریا رایگەیاند بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی تاقمی حزبوتورکستانی لە تەوەری سەرمانیە و دویرئەلئەکرا لە ناوچەی ئەلغاب لە پارێزگەی حەما پێکاوە .
ئەم پەلامارەی ئەرتەشی سوریا بە دوای پێشێلکرانی رێککەوتنی تایبەت بە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە لایەن تیرۆریستانەوە ئەنجام درا .
ئەرتەشی سوریا دوانیوەڕۆی هەینیش بە پەلاماری تۆپخانە و رۆکێت هەڵیکوتایەسەر تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە کەفەرزیتای دەوروبەری باکووری حەما و ژمارێک لەوانی کوشت .
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.
سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.
گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان