ڕاگەیێندرانی داکۆکی عەشیرەو هۆزەکانی قامشیلوو لە سوپاو حکومەتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358893-ڕاگەیێندرانی_داکۆکی_عەشیرەو_هۆزەکانی_قامشیلوو_لە_سوپاو_حکومەتی_سوریا
عەشیرەو هۆزەکانی سوریا لەڕێوڕەسمێکدا لە گردووپەڕی قامیشلووی پارێزگای حەسەکەی سوریا، داکۆکی خۆیان لە سوپای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2019 13:17 Asia/Tehran
  • ڕاگەیێندرانی داکۆکی عەشیرەو هۆزەکانی قامشیلوو لە سوپاو حکومەتی سوریا

عەشیرەو هۆزەکانی سوریا لەڕێوڕەسمێکدا لە گردووپەڕی قامیشلووی پارێزگای حەسەکەی سوریا، داکۆکی خۆیان لە سوپای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلئەخباریە، لەو ڕێوڕەسمەدا کە رۆژی هەینی لە ئاوایی "بوعاسی" شاری قامیشلوو بەڕێوە چوو، جگە لە سەرۆک عەشیرەکانی ئەو شارەو خەڵکی ناوچە، تاقمێک لە ئەفسەرانی سوپای سوریاش تێیدا ئامادەبوون.

سەرۆک عەشیرەکانی قامیشلوو بەدەربڕینی هیواداریی لەمەڕ درێژەی یەکپارچەیی و یەکڕیزیی سوریا، خۆیان بەهاوپەیمانی سوپا زانی و پێی داگرت لەسەر وادەو بەڵێنیەکانیان لەئاراستەی داکۆکی کردن لە حکومەتی سوریا.

بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە هەروەها خوازیاری کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی ناڕەوای ئەمریکییەکان لە سوریاو پیلان و دهۆی ئەوان بۆ پارچە پارچەکرانی ئەو وڵاتە بوون.

پێشتریش سەرانی هۆزی "شرابییەن" و ژمارێک سەرۆک عەشیرەتی عەرەبی قامیشلوو بە بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی دژە ترۆریستی بۆ داکۆکی لە سوپای سوریا خوازیاری پاراستنی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە لەشەڕی دژ بەترۆریزم بوون.